لێدوانێکی پارێزگاری هەڵەبجە کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە

(0) / / كوردستان / هەڵەبجە کوردستان


Apr 01, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەرامبەر بە پارێزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاندووە کە شەرمە کەسی یەکەمی شارێک بێت.
بڵێسە جەبار فەرمان سەبارەت بە لێدوانەکانی ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە کە هاوکات لە گەڵ هەوڵەکانی تەواوبوونی ڕێکارەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە بەغدایە، وتی کە کەسێک دەرهاویشتەی لێدوان و قسەکانی نەزانێت نابێت لە بەرپرسیاریەتیدا بێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە بێ مەرام نییە چاوپێکەوتنی پارێزگاری هەڵەبجە و ئەو لێدوانە ناشایستەی کە لەم کاتەدا داوێتی.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایگەیاندووە کە شەرمە کەسی یەکەمی شارێک بێت کە لە چاوەڕوانی دوا هەوڵ و بڕیاری گرنگی بە پارێزگابووندایە./.