ڕێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لە 6 ملیۆن کەس نزیک بووەتەوە
(0) /
وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند کە ڕێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لە 6 ملیۆن کەس نزیک بووەتەوە.
عەبدولزوهرە هنداوی ڕایگەیاند کە بە پێی ئامارەکانی ئێستا، ڕێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لە 6 ملیۆن کەس نزیک بووەتەوە و ئەمەش لە سەدا 12 تا 13 ی کۆی گشتی دانیشتووانی عێراق پێک دێنێت.
ناوبراو هەروەها وتی کە ڕێژەی هەژاری لە عێراق بە پێی ئامارەکانی ڕابردوو زیاترە لە سەدا 21 و ئاماری نوێ لە پاش مانگی ڕەمەزان بڵاو دەکرێتەوە.
ڕێژەی دانیشتووانی عێراق بە پێی دوایین ئامار، 42 ملیۆن و 248 هەزار و 883 کەس ڕاگەێندراوە./.
تێبينيێك بنێرە: