سۆران عومەر هەواڵێكی ئاشکرا کرد

(0) / / كوردستان / سۆران عومەر عێراق کوردستان


Apr 06, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە بانکی ناوەندی عێراق دەست بە لێکۆڵینەوە دەکات لە گەڵ بانکی کوردستان.
سۆران عومەر ڕایگەیاندووە کە لە سەر شاردنەوەی پارە لە هالک بانکی تورکی، بانکی ناوەندی عێراق دەست بە لێکۆڵینەوە دەکات لە گەڵ بانکی کوردستان و بڕیاریشیداوە کە بانکی کوردستان قەدەغە بکات لە دەرکردنی (خطاب ضمان) لە ڕێی سەکۆی ئەلیکترۆنی و بەشداری لەو پەنجەرەدا و بێبەشی دەکات لە پێدانی ئەو قەرزانەی بانکی ناوەندی دەیدات.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە بانکی ناوەندی، بانکی کوردستانی بێبەش کردووە لە هەر کردەیەکی خەرجکردنی پارە کە لە یەک ملیار دینار زیاتر بێت تا ئەو کاتەی کرداری چارەسەر و دانانی سیستەمی ئەلیکترۆنی بانکەکە تەواو دەبن.
سۆران عومەر هەروەها ڕایگەیاندووە کە لێکۆڵینەوە لە گەڵ بانکی کوردستان و کەسی بەرپرسیار لە سەر شاردنەوەی پارەیەکی کۆبووە لە هالک بانکی تورکی دەست پێدەکات کە پێویستە لە مانگێکدا ئەنجامەکەی دەربچێت./.