سەدر داوا لە وڵاتانی عەرەبی دەکات باڵیۆزخانەکانی ئیسرائیل دابخەن

(0) / / ئاسیا / سەید موقتەدا سەدر ئیسرائیل


Apr 06, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی ڕەوتی سەدر ئیدانەی هێرشی هێزەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا کرد و داوای لە وڵاتانی عەرەبی کرد کە باڵیۆزخانەکانی ئیسرائیل دابخەن.
سەید موقتەدا سەدر لە پەیامێکدا ڕایگەیاند " پاش ئەوەی کە خۆپێشاندانەکان لە دژی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە زۆربەی شارەکان بەڕێوەچوو، شەڕە گەورەکەی ئەو ڕژێمە واتە بنیامین نتانیاهۆ دەستی خستووەتە سەر خاڵێکی هەستیار و لە قودسی پیرۆز و مزگەوتی ئەقسا پەنای بۆ توندووتیژی بردووە ".
سەرۆکی ڕەوتی سەدر ڕایگەیاندووە کە یەکەم هەنگاو ئەوەیە کە وڵاتانی عەرەبی باڵیۆزخانەکانی ئیسرائیل دابخەن و باڵیۆزخانەکانی بە شوێنی شەڕ و پیلانگێڕی ناو بردووە./.