خالید شوانی لە سەر دۆخی گرتووخانەکانی عێراق چی دەڵێت؟

(0) / / ئاسیا / خالید شوانی عێراق


Apr 07, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دادی عێراق ڕایگەیاند کە 80 هەزار کەس لە گرتووخانەکانی ئەم وڵاتەدان و لەو ژمارەیە 8 هەزار کەسیان سزای لەسێدارەدانیان هەیە.
خالید شوانی ڕایگەیاند کە 8 هەزار خەڵکی سڤیل بە تۆمەتی تیرۆر سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە بەڵام وەزارەتی داد ناتوانێت بڕیاری لەسێدارەدان لەم کاتەدا جێبەجێ بکات.
وەزیری دادی عێراق وتی کە 20 هەزار کەسی سڤیل لە گرتووخانەکانی سەر بە وەزارەتی دادن بەدەر لەوەش 60 هەزار کەس لە 28 گرتووخانەی عێراقدان.
خالید شوانی وتی کە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بە بڕیاری سەرۆکایەتی کۆمار دەبێت نەک بە داواکاری و گوشاری لایەنە سیاسییەکان./.