عێراق ڕووداوەکەی فڕۆکەخانەی سلێمانی تاوتوێ دەکات
(0) /
شاندێکی باڵای ئەمنیی عێراق بە سەرۆکایەتی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەم وڵاتە سەردانی سلێمانیی کرد، سەردانەکەش بە مەبەستی تاوتوێکردن و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی بووە.
قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە سەر ڕاسپاردەی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە بە یاوەری شاندێکی ئەمنی سەردانی سلێمانیی کرد.
پێشتریش موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق فەرمانی پێکهێنانی لێژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لە سەر ئەو ڕووداوە دەرکرد./.
تێبينيێك بنێرە: