کەی بودجەی گشتی عێراق پەسەند دەکرێت؟
(0) /
سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق داوای لە لێژنەی دارایی کردووە کە پەلە بکەن لە کارەکانیان لە سەر بودجەی گشتی ئەم وڵاتە.
موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوایکردووە کە لێژنەی دارایی پەلە بکات لە ئامادەکردنی ڕاپۆرتی کۆتایی خۆی لە سەر بودجە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە هاووڵاتیان چاوەڕوانی پەسەندکردنی بودجەن تا لەو ڕێگایەوە خزمەت بکرێن و ئەم بودجەش بۆ سێ ساڵە و کاریگەری زۆری لە سەر ڕەوشی دارایی عێراق دەبێت.
جەمال کۆچەر ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش ڕایگەیاندووە کە لە پاش جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان بودجەی گشتی پەسەند دەکرێت./.
تێبينيێك بنێرە: