ئەو درۆنە چی بوو کە لە پارێزگای دهۆک کەوتە خوارەوە؟

(0) / / كوردستان / مەزڵوم عەبدی کوردستان


Apr 10, 2023

قەبارەی فۆنت:
تەنیا چەند ڕۆژ لە پاش هێرشە درۆنییەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی کە بە ئامانجی تیرۆرکردنی مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی هەسەدە بوو، درۆنێکی دیکە لە پارێزگای دهۆک کەوتە خوارەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاندووە کە درۆنێک لە گوندی بوتیا لە باکوری پارێزگای دهۆک کەوتووەتە خوارەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە سەر ئەم ڕووداوە بەڵام دیار نییە کە درۆنەکە سەر بە کێیە.
هێشتا ئەوەش دیار نییە کە درۆنەکە لە کوێوە هاتووە و بڕیار بووە کێ بکاتە ئامانج.
بە هۆی هێرشی درۆنێکی تورکیا بۆ سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی، پەیوەندییەکانی نێوان پارتی دیمۆکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕووی لە ئاڵۆزی کردووەتەوە./.