زانیارییەکی گرنگ لە سەر دابەشکردنی مووچەی مانگی 4 ی فەرمانبەرانی هەرێم

(0) / / كوردستان / عێراق کوردستان بەغدا


Apr 15, 2023

قەبارەی فۆنت:
هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای بەندەری جەیهانی تورکیاوە هێشتا ڕاگیراوە، سەرەڕای ڕێکەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم لە ڕێگای کۆمپانیای سۆمۆوە، ئەو پرۆسەیە بە ڕاگیراوی ماوەتەوە، ئەمەش نیگەرانی ئەوەی درووست کردووە کە مووچەی مانگی 4 ی فەرمانبەرانی هەرێم چۆن دابەش دەکرێت.
سیپان شێروانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە کە بەغدا و ئەنکەرە دەگەنە ڕێکەوتن بۆ هەناردەی نەوتی کوردستان، هەندێک ڕێکار ماوە، وا خەریکن و زۆر ناخایەنێت و لە زووترین کاتدا هەناردەی نەوتی هەرێم دەست پێدەکاتەوە.
ناوبراو سەبارەت بە مووچەی مانگی 4 وتی کە دەبێت بەغدا سولفەیەک بۆ کوردستان بنێرێت و لە کارنامەی حکومەتەکەی سودانیشدا هاتووە کە حکومەت بۆ مانگی داهاتوو ئەو پارەیە لە ئەستۆ دەگرێت و وتووێژەکان لە گەڵ بەغداش بۆ ئەوە بەردەوامە و نابێتە کێشە و موازنەش دوا ناکەوێت و پەسەند دەکرێت، لە سەر ئەو موازنەیە دەڕۆین ئەگەر ئەوەش نەبێت ڕێگای دیکە هەیە./.