لە کۆبوونەوەی تیمی حکومەت و قوباد تاڵەبانی چی گوزەرا؟

(0) / / كوردستان / قوباد تاڵەبانی کوردستان


Apr 17, 2023

قەبارەی فۆنت:
کۆبوونەوەی تیمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی لە بینای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەچوو و بە پێی زانیارییەکان ئەنجامێکی نەبووە.
تیمەکەی حکومەتی هەرێم پێکهاتبوون لە هەر یەک لە پشتیوان سادق لە پشکی پارتی، دانا عەبدولکەریم لە پشکی گۆڕان و عەبدوڵڵا حاجی مەحمود لە پشکی سۆسیالیست. کۆبوونەوەکەش بە ئامانجی گەڕانەوەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ دانیشتنەکانی ئەنجومەنی وەزیران بووە کە چەندین مانگە بایکۆتی کردووە.
تیمەکەی حکومەت دوو پێشنیاریان ئاراستەی قوباد تاڵەبانی کردووە. یەکەم، خۆی و تیمی یەکێتی بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران بگەڕێنەوە. دووەم تیمەکەی یەکێتی بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران بگەڕێتەوە.
ڕەنگە لە پاش جەژنی ڕەمەزان کۆبوونەوەیەکی دیکە لە ئاستی باڵادا بەڕێوە بچێت.
تا ئێستا دیار نییە کە قوباد تاڵەبانی بڕیاری گەڕانەوە بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران دەدات یان نە.
سەرچاوەیەک لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە کێشەی ئەوان لە گەڵ گۆڕان و سۆسیالیست نییە لە حکومەت کە دوو ئەندامی شاندەکە سەر بەوان بن./.