یەکێتی نیشتمانی کوردستان: مەسرور بارزانی نیەتی ئاشتەوایی نییە

(0) / / كوردستان / کوردستان مەسرور بارزانی


Apr 18, 2023

قەبارەی فۆنت:
بەرپرسێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە سەرۆکی حکومەتی هەرێم نیەتی ئاشتەوایی نییە، لە سەرەوە قسەیەک دەکەن و لە ژێرەوە بۆمبێک دەتەقێننەوە بۆ لەباربردنی هەموو ئەو هەوڵانە.
لوقمان وەردی جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە ئەم شێوازەی دەربڕین و ئاخاوتنی سەرۆکی حکومەت ڕوونە، لە لایەک شاندێک دەنێرێت بۆ وتووێژ و بە ناو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە گەڵ تیمی یەکێتی، لە لایەکی دیکەوە هێرشێکی توند دەکاتە سەر هاوبەشێکی ڕاستەقینەی خۆی لە حکومەت.
ناوبراو ڕاگەیاند کە سەرۆکی حکومەتی هەرێم نیەتی ئاشتەوایی نییە، لە بەر ئەوەی کە لە سەرەوە قسەیەک دەکات و لە ژێرەوە هەڵسووکەوتەکانی بە شێوازی تێکدانی نێوماڵی کوردە.
وتیشی کە هەوڵی لە شێوەی ناردنی شاندەکە بۆ لای جێگری سەرۆکی حکومەت، هیچی لێ سەوز نابێت./.