ئیمارات و قەتەر پەیوەندییەکانیان ئاسایی دەکەنەوە

(0) / / ئاسیا / ئیمارات


Apr 18, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە سەر زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وڵاتانی عەرەبی ڕایگەیاند کە ئیمارات و قەتەر پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوانیان ئاسایی دەکەنەوە.
دوو بەرپرسی وڵاتانی عەرەبی ناوچەی کەنداوی فارس ئاشکرایان کردووە کە ئیمارات و قەتەر بۆ گەڕانەوەی فەرمی پەیوەندییەکانیان و کردنەوەی باڵیۆزخانەکان ئامادە دەبن.
بەرپرسێکی ئیماراتی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە کە پەیوەندییەکانی ئیمارات و قەتەر دەست پێدەکاتەوە.
کانوونی یەکەمی 2021 وڵاتانی سعوودیە، ئیمارات، بەحرەین و میسر کۆتاییان بە گەمارۆی سێ و نیو ساڵەی سەر قەتەر هێنا و ئەو وڵاتانە بەدەر لە ئیمارات پەیوەندییەکانیان لە گەڵ دەوحە ئاسایی کردەوە./.