بە هۆی ڕووداوێکەوە لە یەمەن 150 کەس کوژران و بریندار بوون

(0) / / ئاسیا / یەمەن


Apr 20, 2023

قەبارەی فۆنت:
بە هۆی قەرەباڵغی لە وەرگرتنی بەشە خۆراکی هاووڵاتیان کە لە لایەن بازرگانێکی یەمەنییەوە لە پایتەختی ئەو وڵاتە دابین کرابوو، 150 کەس کوژران و بریندار بوون. حکومەتی ڕزگاری نیشتمانیی یەمەن دەڵێت لێکۆڵینەوە دەکەین.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە سەنعای پایتەخت ڕووداوێک بووە هۆی گیان لە دەستدانی 78 کەس و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
ڕووداوەکەش بەو شێوە بووە کە بازرگانێکی یەمەنی بەشە خۆراکی بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە دابەش دەکرد و لایەنە پەیوەندیدارەکانی لەوە ئاگادار نەکردووەتەوە و بوونی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک و قەرەباڵغیی ئەوان بووە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر.
مەهدی مەشات سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی بۆ لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە ڕاسپاردووە./.