وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن: کەشتی چاریسالیس لە دەریای سوور و باب بابولمەندەب کرایە ئامانج

(0) / / ئاسیا / ڕوانگە کوردستان یەمەن دەریای سوور


Jul 13, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە -  یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند:  هێزی دەریایی، فڕۆکە بێفڕۆکەوانی و مووشەکیی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی هاوبەشدا کەشتی چاریسالیس لە دەریای سوور و باب بابولمەندەبیان کردە ئامانج.

وتیشی: ئەم کەشتییە دووجار لە دەریای سوور و بابولمەندەب بە ژمارەیەک مووشەکی بالیستی و مووشەکی کروز و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ کرایە ئامانج بەهۆی پێشێلکردنی بڕیاری قەدەغەیی چوون بۆ بەندەرەکانی فەلەستینی داگیرکراو.

شیاوی باسە؛ بە پێی ئامارەکان، هێرشی سوپای یەمەن بۆ سەر کەشتی چاریسالیس، ١٤٢هەمین هێرشی فەرمی هێزە چەکدارەکانی یەمەنە بۆ سەر کەشتییە نایاساییەکان (ئیسرائیل، ئەمریکا، ئینگلتەرا و کەشتییەکانی سەر بە ئەوان) لە دەریای سوور و عەرەبی، و هەروەها زەریای هیندی و دەریای ناوەڕاست.