ژمارەیەک بەندکراوی ئێرانی لە گرتووخانەکانی عێراق ئازاد کران
(0) /
باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا هەواڵی ئازادبوونی 40 بەندکراوی ئەم وڵاتەی لە گرتووخانەکانی عێراق ڕاگەیاند.
سەید موسا عەلیزادە تەباتەبایی جێگری باڵیۆزی ئێران ڕایگەیاند کە ژمارەیەک لەو کەسانە لە سێ ساڵ تا زیندانی هەتاهەتایی سزا درابوون و ئەمەش کێشەی گەورەی بە تایبەت بۆ خێزانەکانیان درووست کردبوو.
ناوبراو وتی کە ئازادکردنی بەندکراوان بە ڕێکەوتنێکی دووقۆڵی لە نێوان ئێران و عێراق دادەنرێت.
تەباتەبایی وتی کە ژمارەیەک لەو کەسانە کە ئازادکراون، چەندین ساڵە لە گرتووخانەکانی عێراقدان./.
تێبينيێك بنێرە: