ئەمریکا: تا ئێستا 230 تانک بە ئۆکراینا دراوە

(0) / / ئەمەریکا / لۆید ئۆستن ئۆکراینا ئەمریکا


Apr 22, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە وڵاتانی ڕۆژئاوا تا ئێستا 230 تانکیان ڕەوانەی ئۆکراینا کردووە.
لۆید ئۆستن ڕایگەیاند کە تا ئێستا 230 تانک ڕادەستی حکومەتی ئۆکراینا کراوە و هێزە سەربازییەکانی ئەو وڵاتەش سەرقاڵی مەشق و ڕاهێنانی بەکارهێنانی ئەو تانکانەن.
ناوبراو ڕایگەیاند کە 1500 ئۆتۆمبێلی سەربازیش لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە بە ئۆکراینا دراوە و ئەمانەش بۆ پڕچەککردنی 9 لەشکری سەربازی بە کیێڤ دراوە.
ئۆستن ڕایگەیاند کە تانکەکانی ئابرامزی ئەمریکی بۆ ڕادەستکردنی ئۆکراینا لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوو دەگەنە ئەڵمانیا./.