عێراق نێوەندگێڕی دەکات و ناکۆکییەکانی یەکێتی و تورکیا چارەسەر دەکرێن

(0) / / كوردستان / کوردستان تورکیا عێراق


Apr 26, 2023

قەبارەی فۆنت:
حکومەتی عێراق نێوەندگێڕیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و تورکیا دەکات و دەیەوێت دڵنیایی بە ئەنکەرە بدات کە لە سلێمانییەوە هاوکاری و هاوئاهەنگی لە گەڵ پەکەکە و لایەنەکانی دیکە ناکرێت.
غەیاس سورچی ئەندامی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە پێگەی العربی الجدید ی ڕاگەیاندووە کە حکومەتی عێراق لە نێوان یەکێتی و تورکیا نێوەندگێڕی دەکات و دەیەوێت دڵنیایی بە ئەنکەرە بدات کە لە سلێمانییەوە هاوکاری پەکەکە و لایەنەکانی دیکە ناکرێت.
سورچی وتی کە یەکێتی لە گەڵ هەسەدە پەیوەندی و هاوکاریی هەیە لە بەر ئەوەی کە هێزەکانی سوریای دیمۆکرات بەشێکن لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە تیرۆریزم و لە ڕیزی گرووپە تیرۆریستییەکاندا نییە.
ڕاشیگەیاندووە کە ناکۆکییەکانی نێوان یەکێتی و تورکیا بەرەو چارەسەربوون دەڕوات.
سورچی ڕایگەیاندووە کە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە لایەن سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتەوە بووەتە بەرپرسی ئەم نێوەندگێڕییە و یەکێتیش بەڵێنی بە ناوبراو داوە کە سەرجەم ناوەندەکانی سەر بە پەکەکە لە سلێمانی لە ژێر هەر ناو و ناونیشانێکدا بن، دادەخرێن./.