عێراق لە مانگی ئازار چەند نەوتی هەناردە کردووە؟

(0) / / ئاسیا / عێراق


Apr 27, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری هەناردە و داهاتی نەوتی مانگی ڕابردووی بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەێندراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراقدا هاتووە کە بڕی هەناردەی نەوتی خاو بۆ مانگی ئازاری ئەمساڵ 100 ملیۆن و 913 هەزار و 27 بەرمیل بووە کە داهاتەکەشی 7 ملیار و 506 ملیۆن و 401 هەزار دۆلار بووە.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە بڕی 98 ملیۆن و 875 هەزار و 692 بەرمیل لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق هەناردە کراوە.
عێراق لە مانگی ئازاری ئەمساڵ بڕی یەک ملیۆن و 727 هەزار و 494 بەرمیل نەوتی کێڵگەکانی کەرکوکی بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا ناردووە.
تێکڕای نرخی نەوت بۆ هەر بەرمیلێک لە مانگی ئازار 74.85 دۆلار بووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە کە ئەو بڕە نەوتە بە 35 کۆمپانیای نێودەوڵەتی فرۆشراوە./.