مووچەی مانگی نیسان چی بە سەر دێت؟

(0) / / كوردستان / کوردستان


Apr 28, 2023

قەبارەی فۆنت:
بڕیارە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی مانگی نیسان بکات.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە کە پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچە لە بەردەستدایە و لە ڕێکەوتی 2 ی ئایار لیستی دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری ئەمساڵ بڵاو دەکرێتەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە ڕیزبەندی دابەشکردنی مووچە هاوشێوەی مانگی پێشوو دەبێت و داهاتی ناوخۆ و داهاتی فرۆشتنی نەوتی 23 ڕۆژی مانگی سێ لای حکومەتی هەرێمە و بەشی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکات./.