ڕێژەی هەژاری لە عێراق دابەزیوە

(0) / / ئاسیا / عێراق


May 02, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئامارە حکومییەکانی عێراق باس لە دابەزینی ڕێژەی هەژاری لەم وڵاتە دەکەنەوە و ژمارەیەک لە شارەزایانیش ڕەتیدەکەنەوە کە هەژاری لە عێراق ڕووی لە کەمبوونەوە کردبێت.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاندووە کە ڕێژەی هەژاری لەم وڵاتە بۆ لە سەدا 22 دابەزیوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕێژەی هەژاریی ساڵی ڕابردووی عێراق لە سەدا 25 ی دانیشتووانی ئەم وڵاتە بووە.
عەبدولزوهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق وتی کە ئامارە فەرمییەکان پیشان دەدەن ڕێژەی هەژاری ڕووی لە دابەزین کردووە.
ناوبراو وتی کە ڕێژەی ئەو کەسانەش لە هێڵی هەژارییەوە نزیکن بەرەو دابەزین دەڕوات، ئەم ڕێژەیەش لە ساڵانی 2007 تا 2009 لە سەدا 7 و لە ساڵی 2014 لە سەدا 8 و لە ساڵانی 2017 و 2018 لە سەدا 5 ی دانیشتووانی عێراق بووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەرپرسێک لە وەزارەتی کاری عێراق ڕایگەیاندووە ڕێژەی بێکاری کۆنتڕۆڵ ناکرێت و هۆکارەکەشی ئەو ژمارە زۆرەی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکانن و هەروەها ڕێژەی دانیشتووانی عێراقیش بەردەوام ڕووی لە زیادبوونە./.