ئەمریکا: ڕێگری لە هاوپەیمانی نێوان ڕووسیا و چین دەکەین
(0) /
سوپاسالاری ئەمریکا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی سەرجەم هەوڵەکانی بەکار دێنێت تا ڕێگری لە هاوپەیمانی سەربازیی نێوان ڕووسیا و چین بکات.
مارک مەیلی ڕۆژی سێ شەممە سەبارەت بە هاوپەیمانی سەربازیی نێوان ڕووسیا و چین هۆشدارییدا.
ناوبراو وتی کە هەموو هەوڵێک دەدەین ڕێگری لەم هاوپەیمانییە بکەین.
پێشتر سرگێی شویگۆ وەزیری بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاندبوو کە سەرەڕای هەوڵەکانی ئەمریکا، جیهانێکی چەند جەمسەری دەبێتە ڕاستییەک کە هەمووان هێماکانی دەبینن./.
تێبينيێك بنێرە: