ئێران بەردەوامبوونی هاوکارییەکانی بۆ سوریا ڕاگەیاند

(0) / / ئاسیا / ئیبراهیم ڕەئیسی ئێران سوریا


May 03, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری ئێران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە سوریا و جەختی لە سەر بەردەوامبوونی هاوکارییەکانی وڵاتەکەی بۆ حکومەتی دیمەشق کردەوە.
ئیبراهیم ڕەئیسی وتی کە ئێمە وەک قۆناغی شەڕی دژ بە تیرۆریزم، لە قۆناغی ئاوەدانکردنەوەش لە گەڵ سوریا دەمێنینەوە.
سەرۆک کۆماری ئێران وتی کە سوریا قۆناغی سەخت و دژواری شەڕی دژ بە تیرۆری تێپەڕ کردووە.
ڕەئیسی ڕایگەیاند کە سوریا لەو شەڕەدا و لە بەرامبەر پیلان و گرووپە تیرۆریستییەکان سەرکەوتوو بووە./.