تورکیا داوای نەوتی هەرزان لە هەرێمی کوردستان دەکات

(0) / / كوردستان / تورکیا کوردستان


May 06, 2023

قەبارەی فۆنت:
پاش بڕیارەکەی دادگای پاریس و ڕێگری لە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، ئەگەرچی حکومەتی هەرێم و بەغدا لە سەر دۆسیەی نەوت گەیشتوونەتە ڕێکەوتن، بەڵام تورکیا موڵەتی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی نەداوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە تورکیا دوو مەرجی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە ڕێگای بەندەری جەیهانەوە هەیە، ئەگەرچی ئەم بابەتە کەوتووەتە ژێر کاریگەری هەڵبژاردنەکانی تورکیاوە بەڵام ئەنکەرە دەیەوێت حکومەتی هەرێم ئەو بڕە قەرەبووەی کە لە لایەن دادگای پاریسەوە دیاری کراوە و بڕی یەک ملیار و 471 ملیۆن دۆلارە، لە لایەن هەولێرەوە ڕادەستی بەغدا بکرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە حکومەتی هەرێم بۆ دابەشکردنی مووچە قەرز لە بەغدا دەکات.
هەروەها تورکیا دەیەوێت لێرە بە دواش نەوتەکەی بە هەمان داشکاندنی 19 دۆلاری لە لایەن هەرێمەوە بۆ دابین بکرێت. کێشەکە لەوەدایە کە ڕەنگە کۆمپانیای سۆمۆ و حکومەتی عێراق ئەم هەرزانفرۆشکردنەی نەوتی هەرێم قبووڵ نەکەن بەڵام تورکیاش کارتی بۆریە نەوتەکە و بەندەری جەیهانی بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم بە دەستەوەیە و ڕەنگە بە بێ ئیمتیاز ڕێگا بە دووبارەکردنەوەی هەناردەی نەوت نەدات./.