ئێران ئامادەیی خۆیی بۆ پڕچەککردنی سوپای سوریا دەربڕی

(0) / / ئاسیا / عەلی عەباس محەممەد ڕەزا ئاشتیانی


May 08, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری بەرگری ئێران ڕایگەیاند کە وەزارەتەکەی لە گەڵ بەشەکانی دیکەی ئابوری و ئاوەدانکردنەوە، ئامادەیی پێویستی بۆ پڕچەککردنی هێزە چەکدارەکانی سوریا هەیە.
محەممەد ڕەزا ئاشتیانی وەزیری بەرگری ئێران لە میانەی کۆبوونەوەی لە گەڵ عەلی عەباس وەزیری بەرگری سوریا بە ئاماژە بە پاڵپشتییەکانی ئێران بۆ سوپای سوریا لە شەڕی دژ بە داعش، وتی کە لە ئێستادا قۆناغی ئاوەدانکردنەوە و گەشەی سوریا لە بەشە جیاجیاکاندا هاتووەتە پێشەوە و وەزارەتی بەرگری و هێزە چەکدارەکانی ئێرانیش ئامادەیی ئەوەیان هەیە لە بواری ئاوەدانکردنەوە و پڕچەککردنی سوپای سوریا هاوکاری حکومەتی دیمەشق بکەن.
ناوبراو وتی کە هێزە چەکدارەکانی ئێران بە پشت بەستن بە ئیرادە و توانا خۆماڵییەکان گەیشتوونەتە پێشکەوتنی بەرچاو لە بوارە جیاجیاکان و بە دوور لە بەسراوەیی بە وڵاتانی دیکە و کاریگەریی گەمارۆکان، لە گۆڕەپانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و پاڵپشتی لە گەلانی ناوچەکە ڕۆڵی خۆیان گێڕاوە.
وەزیری بەرگری ئێران وتی کە بۆ دابینکردنی ژێرخانەکانی بەرگری و بەهێزکردنی بواری سەربازیی سوریا ئامادەی هاوکارین بە تایبەت لە کردنەوەی کارگەکان و وەبەرهێنانی بەرهەمە ستراتیژییەکان لە پێناو زیاتربوونی ئاسایشی گەلی سوریا./.