عێراق و ئێران دوو ڕێکەوتنیان واژۆ کرد

(0) / / ئاسیا / فایەق زەیدان غوڵام حوسێن ئێژەیی


May 10, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی دەزگای دادی ئێران و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق دوو ڕێکەوتنی هاوکاری هاوبەشیان لە نێوان هەر دوو وڵات و لە بواری یاسایی و دادوەری واژۆ کرد.
فایەق زەیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە 9 ی ئایاری 2023 لە تاران لە گەڵ غوڵام حوسێن ئێژەیی سەرۆکی دەزگای دادی ئێران کۆبووە.
سەرۆکی دەزگای دادی ئێران لەو کۆبوونەوەدا بە ئاماژە بە هاوبەشییەکان و پەیوەندی پتەوی نێوان گەلان و حکومەتەکانی ئێران و عێراق، ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق تەنیا بابەتی دراوسێبوون نییە و ڕیشەی پەیوەندییەکان بۆ هاوبەشییەکانی کەلتوری و ئائینی دەگەڕێتەوە.
غوڵام حوسێن ئێژەیی وتی کە لە ساڵانی ڕابردوودا ڕەوتی هاوکارییەکانی نێوان هەر دوو دەزگای دادی ئێران و عێراق زیاتر و خێراتر بووە و لە ساڵانی ڕابردوو چەندین ڕێکەوتن لەم بوارەدا لە نێوان تاران و بەغدا واژۆ کراوە بەڵام پێویستی بە کاری زیاتر هەیە.
ناوبراو وتی کە لەو بڕوایەداین هەرچی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق لە بوارەکانی ئابوری، سیاسی، کەلتوری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزیم پەرە بستێنێت، بە هەمان ڕێژە پەیوەندییەکان لە بواری دادیش زیاتر دەبێت.
سەرۆکی دەزگای دادی ئێران هەروەها وتی کە هیوادارین لە داهاتوویەکی نزیکدا دۆسیەی تایبەت بە تیرۆری فەرماندەکانی سەرکەوتن – شەهیدان سولێمانی و موهەندیس – بگاتە ئەنجام و قۆناغی کۆتایی.
هەر لەو کۆبوونەوەدا فایەق زەیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق وتی کە دەزگای دادی عێراق لە هەموو ئاستێک و بە هەموو توانایەکەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەیی هەیە./.