دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان چۆن دەبێت؟

(0) / / كوردستان / کوردستان


May 10, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەێندراوێکی وەزارەتی داراییدا هاتووە کە ڕۆژی یەک شەممە 14 ی ئایاری 2023 دابەشکردنی مووچە لە وەزارەتی تەندرووستییەوە دەست پێدەکات و ڕۆژی 31 ی ئایاری 2023 بە خانەنشینی پێشمەرگە کۆتایی دێت.
بڵاوکردنەوەی خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی حکومەتی هەرێم لە کاتێکدایە کە ڕۆژی سێ شەممە 9 ی ئایاری 2023 حکومەتی عێراق 400 ملیار دیناری ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کرد./.