ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم چ بڕیارێکی لە سەر مووچە دەرکرد؟

(0) / / كوردستان / قوباد تاڵەبانی


May 14, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئەمڕۆ یەک شەممە 14 ی ئایاری 2023 کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی بەڕێوەچوو.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم و تیمی وزاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان پاش چەندین مانگ بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا کرد.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پرۆژەی ڕێکخستنەوەی دارایی گشتیی لە هەرێم پەسەند کرد.
پرۆژەکەش وایە کە ڕێکخستنەوەی دارایی گشتی لە سەرتاسەری هەرێم لە ڕێگای بە ناوەندیکردنی داهات و سیولە و خەرجی و مووچەوە دەبێت و گرنگیش بە خەرجییەکان دەدرێت، بە تایبەت مووچە وەک خەرجی سیادە دەبێت.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەو پرۆژەیەدا ڕایگەیاندووە کە خەرجییەکانی دیکە بەدەر لە مووچە، پێویستی بە میکانیزم و ڕێکاری گونجاو و بە شێوازی دادپەروەرانە لە سەر بنەمای دانیشتووانی هەر پارێزگا و ئیدارەیەکی سەربەخۆ هەیە./.