پارتی و یەکێتی لە ئاستی مەکتەبی سیاسی کۆدەبنەوە

(0) / / كوردستان / قوباد تاڵەبانی کوردستان


May 15, 2023

قەبارەی فۆنت:
بڕیارە سبەی سێ شەممە 16 ی ئایاری 2023 کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەڕێوە بچێت.
شاندێک لە مەکتەبی سیاسی پارتی سەردانی سلێمانی دەکات و کۆبوونەوەی هاوبەش لە گەڵ مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەڕێوە دەچێت.
کۆبوونەوەکەش لە پاش داواکارییەکەی مەسعود بارزانی بۆ کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی و هەروەها لایەنە سیاسییەکانی دیکەی کوردستان دەبێت.
ڕۆژی یەک شەممە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و وەزیرانی یەکێتی لە پاش چەندین مانگ بایکۆت، بەشدارییان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران کرد./.