پلاسخارت لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی چۆن باسی کوردستانی کردووە؟

(0) / / كوردستان / کوردستان


May 18, 2023

قەبارەی فۆنت:
نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق ڕایگەیاند کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان زۆر دواکەوتووە و پێویستە لایەنە سیاسییەکان لە سەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان بگەنە ڕێکەوتن.
جنین پلاسخارت لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تایبەت بە دۆخی عێراق وتی کە بە هەوڵی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لایەنەکان گەڕاونەتەوە بۆ وتووێژ و سەرۆک وەزیران و جێگرەکەی کۆبوونەتەوە.
ناوبراو وتی کە پاش زیاتر لە 6 مانگ کابینەی حکومەتی هەرێم کۆبووەتەوە، لەم قۆناغەدا تەنیا دەتوانم هیوا بخوازم کە پارتەکانی هەرێمی کوردستان جیاوازییەکان بە لاوە بنێن و لە بەرژەوەندی خەڵکدا کار بکەن، یەک ئاوڕدانەوە لە مێژوو و جوگرافیی هەرێمی کوردستان ئەوە نیشان دەدات کە چەندە گرنگە لە ئێستادا بەپەلە کێشەکان چارەسەر بکەن./.