ئایا پارتی و یەکێتی جارێکی دیکە هەڵبژاردنەکان دوا دەخەنەوە؟

(0) / / كوردستان / کوردستان


May 19, 2023

قەبارەی فۆنت:
پارتی دیمۆکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەو ڕێکەوتنە گەیشتوون کە هەڵبژاردنەکانی 18 ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ دیسانەوە دوا بخرێت.
هەر دوو پارتە دەسەڵاتدارەکەی هەرێمی کوردستان لە میانەی وتووێژەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی نێوانیان بەو بڕوایە گەیشتوون کە ئەمساڵ ناتوانن هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە ببەن و دەبێت بۆ ساڵی داهاتوو دوا بخرێت.
پارتی و یەکێتی بڕیارە بۆ ئەم مەبەستە لێژنەیەکی هاوبەش پێک بێنن و لە گەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێم و تەنانەت نوێنەری وڵاتانی بیانی کە جەخت لە سەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی کوردستان دەکەنەوە، کۆببنەوە.
لێژنەکەی پارتی و یەکێتی بڕیارە لە گەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بە تایبەت جوڵانەوەی نەوەی نوێش کۆببێتەوە./.