کۆنسووڵی تورکیا داهاتووی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستانی دیاریکرد
(0) /
کۆنسووڵی تورکیا لە هەولێر ڕایگەیاند کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە کاریگەریی لە سەر پەیوەندییەکانی ئەنکەرە و هەرێمی کوردستان نابێت.
محەممەد مەولود یاقوت کۆنسووڵی تورکیا لە هەولێر وتی کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی هەرچی هەبێت، کاریگەریی لە سەر پەیوەندییەکانی ئەنکەرە و هەولێر نابێت.
ناوبراو وتی: ئێمە پەیوەندییەکی مێژوویی، مرۆیی و بازرگانی بەهێزمان لە گەڵ هەرێمی کوردستان هەیە و ئەم پەیوەندییە باشە لە سەرجەم بوارەکاندا بەردەوام دەبێت./.
تێبينيێك بنێرە: