پلانی سعوودیە بۆ داهاتووی بازاڕی نەوت چۆن دەبێت؟

(0) / / ئاسیا / عەبدولعەزیز بن سەلمان


May 23, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری وزەی سعوودیە وتی کە ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت و هاوپەیمانەکانی درێژە بە سیاسەتی خۆیان بۆ دابینکردنی سەقامگیری لە بازاڕی نەوتدا دەدەن.
عەبدولعەزیز بن سەلمان وەزیری وزەی سعوودیە ڕۆژی سێ شەممە لە کۆنفرانسی ئابوری قەتەر وتی کە ئۆپێک پڵەس سێ ئامانجی هەیە: ووشیاری، دەستپێشخەری و پێشگری لەوەی کە ڕەنگە لە داهاتوودا ڕوو بدات.
ناوبراو وتی کە هاوئاهەنگی لە گەڵ ئۆپێک پڵەس سەقامگیری لە بازاڕی نەوت زیاتر دەکات.
وەزیری وزەی سعوودیە ڕایگەیاند کە ڕۆڵی ئۆپێک پڵەس هاوسەنگکردنی بازاڕی نەوتە نەک دەستکاریکردنی نرخەکان./.