ئێران مووشەکێکی نوێی تاقیکردەوە

(0) / / ئاسیا / ئێران


May 25, 2023

قەبارەی فۆنت:
کۆماری ئیسلامی ئێران مووشەکێکی نوێ و پێشکەوتووی بە ناوی خەیبەر تاقیکردەوە.
مووشەکی خەیبەر یان خوڕەمشاری 4، یەکێک لە پێشکەوتووترین جۆری مووشەکەکانی ئێستایە و کڵاوەی ئەم مووشەکە توانای هەڵگرتنی یەک تەن مادەی تەقەمەنیی هەیە.
خێرایی زۆری لێدانی ئامانجەکان لە لایەن کڵاوەی ئەم مووشەکەوە وایکردووە کە لە لایەن سیستەمەکانی بەرگری دوژمنەوە بە ئاسانی دەستنیشان نەکرێت.
لە لایەکی دیکەوە ئەگەری شەڕی ئەلیکترۆنیی دوژمن لە دژی ئەم مووشەکە بە هۆی تایبەتمەندییەکانەوە بوونی نییە./.