هێمن هەورامی و مونا قەهوەچی: دانیشتنەکەی پەرلەمان یاسایی بووە

(0) / / كوردستان / کوردستان


May 25, 2023

قەبارەی فۆنت:
جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سکرتێری پەرلەمانی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکیان ئاراستەی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان کردووە و ڕایانگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەی 22 ی ئەم مانگەدا سەرۆکی پەرلەمان هۆڵی پەرلەمان و باڵەخانەی پەرلەمانیشی بەجێهێشتووە و بە ئامادەنەبوو هەژمار دەکرێت، هەر بۆیە بە پێی بڕگەی 1 ی مادەی 19 ی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان، سەرجەم دەسەڵاتەکانی لە لایەن جێگری سەرۆکی پەرلەمانەوە جێبەجێ دەکرێت.
بە پێی ئەو ڕوونکردنەوە کە واژۆی هێمن هەورامی و مونا قەهوەچی لە سەرە و ئاراستەی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان کراوە، نیسابی یاسایی، بەرنامەی کار و دانیشتنی پەرلەمان، یاسایی و بە پێی پەیرەوی ناوخۆیی بووە و لەو کاتەدا لە دەسەڵاتی سەرۆکی پەرلەماندا نییە بە لێکدانەوەی نایاسایی و ناپەیرەویی دانیشتنەکە دوابخات.
جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سکرتێری پەرلەمانی کوردستان ڕایانگەیاندووە کە هەموو نووسراوێک کە بە واژۆی جێگری سەرۆکی پەرلەمان سەبارەت بە دەرەنجامەکانی دانیشتنی کۆبوونەوەی ژمارەی 4 ی 22 ی 5 ی 2023 ی پەرلەمان ئاراستەی هەر دامەزراوەیەک بکرێت هەموو بەهایەکی یاسایی هەیە و هیچ بەزاندێکی دەقەکانی یاسا و پەیرەوی پەرلەمانی تێدا نییە./.