ئاری هەرسین وازهێنانی خۆیی لە پارتی ڕاگەیاند
(0) /
ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی وازهێنانی خۆیی لەو حیزبە ڕاگەیاند و وتی کە بڕیارەکە شەخسییە و هیچ پەیوەندییەکای بە پلە و پۆست و ئیمتیازاتەوە نییە.
ئاری هەرسین ڕایگەیاندووە کە " هەموو لایەک ئاگادار دەکەمەوە کە بەندە دەستم لە ئەندامیەتی لە ڕیزی ڕێکخستنەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان کێشاوەتەوە، وەک چۆن کە بڕیاری بە پارتیبوونم (لە یەکگرتنەوەی پاسۆک و پارتی) شەخسی بووە، بڕیاری دەست لە کار کێشانەوەشم لە پارتی بڕیارێکی شەخسییە و هیچ پەیوەندییەکی بە پلە و پۆست و ئیمتیازاتەوە نییە ".
ئاری هەرسین هەروەها ڕایگەیاندووە کە " هیچ کات خۆمم بە پلە و پۆست و ئیمتیازاتەوە تەعریف نەکردووە، بەڵکوو هەمیشە خزمەتی گەل و نیشتمان پێوەر و سەنگی مەحەک بووە، وازهێنانیش لە پارتی، وازهێنان نییە لە کوردایەتی و سیاسەت "./.
تێبينيێك بنێرە: