نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی بڵاو کردەوە

(0) / / كوردستان / کوردستان نێچیرڤان بارزانی


May 27, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەو گۆڕانکارییانەی کە لە ڕەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی عێراقدا کراوە، پەیامێکی بڵاو کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی لەو پەیامەدا جەختیکردووەتەوە کە ئەزموونەکان ئەوەیان سەلماندووە کە مامەڵەکردن بە لۆژیکی هێز و زۆرینە و کەمینە و پێشێلکردنی ماف و شایستەکانی پێکهاتەکانی عێراق، هیچ کات ئارامی و سەقامگیریی بۆ وڵات نەهێناوە و نایهێنێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە هەرێمی کوردستان ئەو گۆڕانکارییانە بە پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانی خۆی دەزانێت و ڕەتیان دەکاتەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لەوەش کردووەتەوە کە پابەندبوونی لایەنەکانی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بە ڕێکەوتنەکان، بنەمای ئارامی و سەقامگیری سیاسی عێراقە و هەنگاوێکی درووستە بەرەو داهاتوویەکی باشتر بۆ وڵات و تەواوی پێکهاتەکان.
بارزانی هەروەها داوای لە لایەنە کوردییەکان کردووە کە بە یەکڕیزی بەرگری لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بکەن./.