ئەعرەجی سەردانی تاران دەکات

(0) / / ئاسیا / قاسم ئەعرەجی


May 28, 2023

قەبارەی فۆنت:
بڕیارە سبەی دووشەممە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە سەردانێک بگاتە ئێران.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکومەتی عێراق ڕایگەیاندووە کە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەم وڵاتە ڕۆژی دووشەممە سەردانی تاران دەکات و لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران دوایین گۆڕانکاری ئەمنی لە سنورەکان و جێبەجێکردنی ڕێکەوتنە ئەمنییەکەی نێوان هەر دوو وڵات تاوتوێ دەکات.
بڕیارە ئەعرەجی لە گەڵ عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان سکرتێری نوێی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران کۆببێتەوە.
ئێران لە ماوەی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە ناوەڕۆکی ڕێکەوتنە ئەمنییەکە لە لایەن حکومەتی عێراقەوە وەک خۆی جێبەجێ نەکراوە./.