ئێران پێشکەوتووترین مووشەکی خۆیی ڕوونوێنی کرد

(0) / / ئاسیا / ئێران


Jun 06, 2023

قەبارەی فۆنت:
مووشەکی هایپرسۆنیکی فەتاح وەک نوێترین مووشەک لە هێزی ئاسمانی و مووشەکیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕوونوێنی کرا.
بە ئامادەبوونی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە، لە مووشەکی فەتاح وەک نوێترین دەسکەوتی هێزی ئاسمانی و مووشەکیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕوونوێنی کرا.
مووشەکی دوورمەودای فەتاح توانای بڕینی 1400 کیلۆمەتری (16 هەزار کیلۆمەتر لە کاتژمێردا) هەیە.
ناوی ئەم مووشەکە لە لایەن ڕێبەری ئێرانەوە هەڵبژێردراوە.
لیوا حاجیزادە فەرماندەی هێزی ئاسمانی و مووشەکیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لەم مووشەکە بە ئاماژە بە تایبەتمەندییەکانی وتی کە فەتاح مووشەکێکی کەم وێنەیە لە جیهاندا و لە ئێستادا ئێران لە ڕیزی ئەو 4 وڵاتەی جیهاندایە کە خاوەنی ئەم تەکنۆلۆژیایەن.
ناوبراو وتی کە هیچ دژە مووشەکێک بۆ فەتاح بوونی نییە و لە ڕاستیدا ئەو قەڵغانە مووشەکییەی کە سەرکەوتنێکی زۆری هەبێت بوونی نییە.
لیوا حاجیزادە وتی کە ئەم مووشەکە توانای بڕینی سەرجەم سیستەمە مووشەکییەکانی هەیە و بە هەنگاوێکی گەورە لە بواری مووشەکیدا دادەنرێت./.