باڵیۆزخانەی ئێران لە سعوودیە کرایەوە

(0) / / ئاسیا / ئێران


Jun 07, 2023

قەبارەی فۆنت:
پاش 7 ساڵ و لە چوارچێوەی ڕێکەوتنە دووقۆڵییەکەی نێوان تاران و ڕیاز، باڵیۆزخانەی ئێران لە سعوودیە کرایەوە.
باڵیۆزخانەی ئێران لە شاری ڕیاز پاش چەند مانگ لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەم وڵاتە و سعوودیە کرایەوە.
پێشتر ئێران عەلیڕەزا عەنایەتیی وەک باڵیۆزی خۆی لە سعوودیە دەستنیشان کردبوو.
هەروەها ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی ئەم وڵاتە لە ڕیاز و جەدە و هەروەها لە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی دەکرێنەوە./.