یەکەم بانکی عێراقی لقی خۆیی لە سعوودیە کردەوە

(0) / / ئاسیا / محەممەد بن عەبدوڵڵا خەریف


Jun 07, 2023

قەبارەی فۆنت:
بانکی " الاهلی " وەک یەکەم بانکی عێراقی ڕۆژی سێ شەممە لقی خۆیی لە سعوودیە کردەوە.
محەممەد بن عەبدوڵڵا خەریف سەرۆکی ئەنجومەنی بازرگانی سعوودیە و عێراق دەستپێکردنی چالاکییەکانی ئەو بانکەی ڕاگەیاند.
ناوبراو وتی کە کردنەوەی بانکی الاهلی عێراقی لە سعوودیە هەنگاوێکی گرنگە بۆ پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان هەر دوو وڵات.
لە لایەکی دیکەوە، ئەیمەن ئەبو دەهیم بەڕێوەبەری گشتی بانکی الاهلی عێراق جەختی لە سەر گرنگی کردنەوەی لقی یەکەم بانکی عێراقی لە سعوودیە کردەوە و وتی کە ئەم بانکە ڕۆڵێکی گرنگی لە پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوان هەر دوو وڵات هەیە.
زیاد ئەبونیان بەڕێوەبەری لقی بانکی الاهلی عێراقی لە سعوودیەش وتی کە ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان عێراق و سعوودیە لە ساڵی ڕابردوو لە سەدا 48 گەشەی کرد و گەیشتە 5 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار./.