یەکێتی: سەردەمی نەوت دزین و مووچە بڕین کۆتایی هات

(0) / / كوردستان / کوردستان


Jun 11, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی حەوتی نەینەوای یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە ئیتر لە هەرێمی کوردستان سەردەمی نەوت دزین و مووچە بڕین و مووچە هات یان نەهات کۆتایی هاتووە.
ئاراس محەممەد ئاغا ڕایگەیاند کە لێرە بە دوا یەک فەرمانبەری حکومەت ناتوانرێت مووچەی پێنەدرێت، لە گەڵ ئەوەشدا لە ئەمڕۆ بە دواوە ناتوانن ستەم لە هیچ پارێزگایەک بکەن، بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق باشترین دادپەروەرییە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی هەروەها ڕایگەیاند کە ئەوانەی درۆ و بوختانیان کرد شەرمەزاری مێژوو و برسیکردنی خەڵکن بە ناوی ئابوری سەربەخۆوە و 10 ساڵە قوتی خەڵکیان دەدزی لە ئەمڕۆوە سەردەمێکی نوێی دادپەروەرانە پەیرەو دەکرێت بە شێوەیەک هەموو هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بە بێ جیاوازی سوودمەند دەبن و مووچە و بودجە لە کاتی خۆیدا وەردەگرن.
ڕاشیگەیاند کە بە ڕابەرایەتی بافڵ تاڵەبانی و ماندووێتی و شەونخوونی وەزیر و پەرلەمانتارانی یەکێتی، شکست بە کودەتای زوڵم و زۆرداری برسیکردنی 10 ساڵی ڕابردوو هاتووە./.