دەوڵەتی یاسا لە سەر ئەگەری پێکدادانی پارتی و یەکێتی هۆشداری دەدات

(0) / / كوردستان / حەیدەر ئەللامی


Jun 11, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرکردەیەکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا سەبارەت بە پەرەسەندنی ناکۆکی و مەترسی پێکدادانی نێوان پارتی و یەکێتی هۆشداریی داوە و ڕایگەیاندووە کە ئەو ئاگرە بچووکەی لە نێوان هەر دوو حیزبەکەدا درووست بووە، مەترسی گەورەتربوونی هەیە و پێویستە کێشەکانیان چارەسەر بکرێت بەر لەوەی بگاتە قۆناغی پێکدادان.
حەیدەر ئەللامی ڕایگەیاندووە کە ئەو تۆپە ئاگرە بچووکەی کە لە چیاکانی کوردەوە دەسوڕێتەوە دەبێت بکوژێنرێتەوە لە بەر ئەوەی کە لە گەڵ تێپەڕبوونی کاتدا گەورەتر و مەترسیداتر دەبێت بە تایبەت لە نێوان پارتی و یەکێتی.
ئەو سەرکردەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا داوای لە سەرکردەکانی پارتی و یەکێتی کردووە کە لە سەر مێزی دانوستان دابنیشن بۆ لێک تێگەیشتن و چارەسەرکردنی کێشەکان، پێش ئەوەی کە بگاتە قۆناغی پێکدادان.
حەیدەر ئەللامی ڕایگەیاندووە کە سەرجەم لایەنەکان بە دوای بەرژەوەندی تایبەتدا دەگەڕێن، بە لایەنە کوردییەکانیشەوە کە هەوڵ دەدەن بیرۆکە و ئاراستەکانیان جێبەجێ بکەن.
ناوبراو جەختیکردەوە کە پێویستە پارتی و یەکێتی بە هەستیارییەوە مامەڵە بکەن، بەو پێیەی کە ڕەنگە جیاوازییەکانی نێوانیان بگاتە ئاستێک کە ئەستەمە جارێکی دیکە بگەڕێنەوە بۆ دواوە./.