ئێران: هیچ وتووێژێکی نهێنی لە گەڵ ئەمریکا نەکراوە
(0) /
شرۆڤەکارێکی کاروباری نێودەوڵەتی ئێرانی وتی کە هیچ دانوستان و وتووێژێکی نهێنی لە نێوان تاران و واشنتن نەکراوە.
محەممەد مەرەندی کە ڕاوێژکاری شاندی دانوستانکاری ناوەکی ئێرانیش بووە، ڕایگەیاندووە کە وتووێژەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بە شێوازی ناڕاستەوخۆ و لە ڕێگەی وڵاتی سێهەم وەک عۆمان یان ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەکرێت.
ناوبراو وتی کە وتووێژەکانی ئێران و ئەمریکا پەیوەندی بە دوو بابەتی ئازادکردنی گیراوان و هەروەها ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی ئێرانەوە هەیە./.
تێبينيێك بنێرە: