قوباد تاڵەبانی چی بە بەرپرسانی ڕاپەڕین وتووە؟

(0) / / كوردستان / قوباد تاڵەبانی

Jun 14, 2023

قەبارەی فۆنت:
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە گەڵ سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی ئیدارەی راپەڕین کۆبوەوە و تاوتوێی چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە دەڤەرەکەدا کرا و بڕیاردرا بە زویی ئامادەکارییەکانی پڕۆژەکان تەواو بکرێن و بکەونە قۆناغی جێبەجێکردنەوە، هۆشداریدا لەوەی هەر بەرپرس و بەڕێوەبەرێک کێشە بۆ پڕۆژەکان دروستبکات یان کەمتەرخەم بێت لە جێبەجێکردنی کاروباری هاوڵاتییان، لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نوسینگەی جێگری سەرۆک وەزیران، هاوشێوەی کۆبونەوەکەی 4ی مانگی 9ی 2022 قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی ئیدارەی راپەڕین کۆبوەوە و لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە دەڤەرەکەدا کرا و بڕیاردرا لە ماوەیەکی نزیکدا و تا کۆبونەوەی دوەم کێشە و گرفتی بەردەم سەرجەم پڕۆژەکانی ئیدارەی راپەڕین دیاریبکرێن کە داوای مۆڵەتیان کردوە و ئامادە بکرێن بۆ کەوتنە قۆناغی جێبەجێ کردنەوە.
لە کۆبونەوەکەدا کە ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەچو، بە وردی قسە لەسەر گرفتەکانی بەردەم جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی وەبەر‌هێنان و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی ئیدارەی راپەڕین کرا، قوباد تاڵەبانی ئاماژەیدا بە گلەیی و ناڕەزایی وەبەرهێنەران و هاوڵاتیانی دەڤەرەکە لە سستی بەڕێوەچونی کاروباری هاوڵاتییان و جێبەجێکردنی مامەڵەی یاسایی پڕۆژەکانی وەبەرهێنەران و رایگەیاند، ئەم دۆخە قبوڵکراو نییە و دەبێت لە ئەمڕۆوە هەڵمەتێکی گەورەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و خزمەتگوزاری لە دەڤەرەکە دەستپێبکرێت.
لەم چوارچێوەیەدا جێگری سەرۆک وەزیران لیژنەیەکی تایبەتی دروستکرد بە نوێنەرایەتی ئۆفیسەکەی خۆی و بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئیدارەی راپەڕین کە ئەم لیژنەیە دەبێت تا کۆبونەوەی دوەم کە لە ماوەیەکی نزیکی داهاتودا دەکرێت، پۆلێنی هەمو ئەو پڕۆژانە تەواوبکرێت و ئامادەکاری بکرێت بۆ کەوتنە قۆناغی جێبەجێکردنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر بەرپرس و بەڕێوەبەرێک کێشە بۆ پڕۆژەکان دروستبکات یان کەمتەرخەم بێت لە جێبەجێکردنی کاروباری هاوڵاتییان، لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە، هەر لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە دەڤەرەکەدا کرا و بڕیاردرا بە زویی ئامادەکارییەکانی پڕۆژەکان تەواو بکرێن و بکەونە قۆناغی جێبەجێکردنەوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا قسە لەسەر کێشەکانی شارەوانی و تەرخانکردنی زەوی بۆ پڕۆژەکان کرا، لەمبارەیەشەوە جێگری سەرۆک وەزیران داوایکرد لە تەرخانکردنی زەویدا ئەولەوییەت بدرێت بە پڕۆژەکانی پیشەسازی و بازرگانی و ئەو پڕۆژانەی کە زۆرترین هەلی کار بۆ دانیشتوانی ئیدارەی راپەڕین دابین دەکات.
ئەوەش خراوەتەڕو، تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە تەرخانکرا بۆ تاوتوێکردنی کێشەکانی دەروازی سنوری کێلێ و لەمبارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی ئاماژەی کرد بە کۆبونەوەی هەفتەی رابردوی لەگەڵ وەزیری ناوخۆی عێراق کە بڕیاریانداوە پێکەوە کاربکرێت بۆ پەرەپێدان و فراوانکردنی دەروازە سنورییەکە و چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەو دەروازەیە./.