پاسێکی زیارەتکارانی عێراقی لە ئێران وەرگەڕا، کوژراو و بریندار هەیە
(0) /
پاسێکی زیارەتکارانی عێراقی لە ڕێگای سەبزەوار بۆ نەیشابور لە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی وەرگەڕا و چەندین کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
حەمید حوسێنی جێگری بەڕێوەبردنی ڕووداوەکانی قەزای نەیشابور وتی کە ئەم ڕووداوە کاتژمێر 6 و 19 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە 18 ی حوزەیران لە 35 کیلۆمەتری شاری نەیشابور بووە.
ناوبراو وتی کە بە هۆی ئەم ڕووداوەوە 3 زیارەتکاری عێراقی و هاوڕێی شۆفێرە ئێرانییەکە گیانیان لە دەست داوە و 29 کەسی دیکەش بریندار بوون.
پاسەکە لە شاری قۆم بەرەو مەشهەد بەڕێوە بووە کە بە هۆی دەست شکاندنی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پراید کۆنتڕۆڵی خۆیی لە دەست داوە و وەرگەڕاوە./.
تێبينيێك بنێرە: