مەسرور بارزانی پەیامێکی توند بە بەغدا دەدات

(0) / / كوردستان / کوردستان مەسرور بارزانی


Jun 18, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختیکردەوە کە مافەکانی کورد لە عێراقی فیدراڵ تەنیا بودجە و مووچە نییە و دەبێت ڕێز لە دەستوور بگیرێت.
مەسرور بارزانی لە کۆنفرانسی " کوردستان لانکەی پێکەوەژیانی ئاشتییانە " وتی کە هەرێم واز لە مافە دەستوورییەکانی ناهێنێت.
ناوبراو وتی کە دەبێت ڕێز لە دەستوور بگیرێت و وانە لە مێژوو وەربگیرێت و ئەوەی کە لە ڕێگای ئاشتی و سەقامگیرییەوە مسۆگەر دەبێت، بە شەڕ و نادادپەروەری و سەپاندنی ئیرادەوە بە دەست ناهێندرێت.
بارزانی وتی کە هەندێک لایەن هەوڵی پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانی کوردستان دەدەن و ئامانجەکەشی شاردنەوەی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی سامانی گشتییە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی کە کێشەکانی هەرێم و ناوەند تەنیا بودجە و مووچە نییە و زۆربەی مافەکانی کورد لە دەستووری عێراقدا پێشێل دەکرێت./.