ئێران و عێراق ڕێکەوتنێکی پێنج ساڵەیان واژۆ کرد

(0) / / ئاسیا / عێراق


Apr 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیرانی کاری ئێران و عێراق ڕێکەوتنێکی کاری هاوبەش و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکانیان لە بواری فێرکاری و پەرەپێدانی کاروباری کۆمەڵایەتی واژۆ کرد.

ئەم بەرنامەی کاری هاوبەشە لە میانەی سەردانەکەی محەممەد شەریعەتمەداری وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئێران بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لە گەڵ هاوتا عێراقییەکەی واژۆ کرا.

شەریعەتمەداری لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی لە گەڵ وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق وتی کە ئێران هەوڵی پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکان لە گەڵ عێراق دەدات.

ناوبراو وتی: بەرنامەی کاری هاوبەش لە نێوان هەر دوو وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئێران و عێراق چەندین بواری جیاجیا لە خۆ دەگرێت.

وەزیری کاری ئێران هیوای خواست کە ڕێکەوتنەکە لە پێناو دابینکردنی هەلی کار بۆ گەنجانی هەر دوو وڵات وەک خۆی جێبەجێ بکرێت.

عادل ڕکابی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراقیش سەردانی هاوتا ئێرانییەکەیی لە پێناو پتەوکردنی هاوکارییەکانی نێوان هەر دوو وڵات ناو برد.

ناوبراو وتی: ڕێکەوتنە هاوبەشەکە لە گەڵ ئێران خراوەتە بواری جێبەجێکردن و پێنج ساڵەش دەبێت./.