ئەمریکا: درێژە بە هاوکاریکردنی هەسەدە دەدەین

(0) / / ئاسیا / جۆن کێربی ئەمریکا


Jun 21, 2023

قەبارەی فۆنت:
وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا جەختیکردەوە کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی درێژە بە هاوکاریکردنی هێزەکانی سوریای دیمۆکرات بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی گرووپی تیرۆریستی داعش دەدات.
جۆن کێربی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە واشنتن لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلی بەرپرسانی کانتۆنی قامیشلۆ وتی کە گرووپی تیرۆریستی داعش زۆر لاواز بووە بەڵام بەردەوام وەک هەڕەشەیەک لە سەر سوریا و عێراق ماوەتەوە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش درێژە بە هاوکاریکردنی هێزەکانی هەسەدە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم هەڕەشەیە دەدات.
کێربی ئاماژەی بەوە نەداوە کە ئایا واشنتن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان وتووێژ لە گەڵ تورکیا و هەسەدە دەکات یان نە، بەڵام ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی لە نیگەرانییەکانی تورکیا تێدەگات.
وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا وتی کە تورکیا کێشەی ئەمنیی لە سنورەکانی لە گەڵ سوریا هەیە و ئەم وڵاتە بووەتە قوربانی هێرشە تیرۆریستییەکان لەو ناوچانە، ئێمە لەم بابەتە دەزانین و لە نیگەرانییەکانی ئەنکەرە تێدەگەین.