ئێران بانگهێشتی سەرۆکی ئیمارات دەکات سەردانی تاران بکات

(0) / / ئاسیا / سعوودیە حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ئێران


Jun 22, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەردەوامی گەشتە عەرەبییەکەی بۆ چەند وڵاتێکی ناوچەکە، سەردانی ئیماراتی کرد و لە گەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبووە.
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە کۆبوونەوەی لە گەڵ محەممەد بن زاید ئالی نەهیان، بانگهێشتنامەی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێرانی ڕادەستی ناوبراو کرد بە مەبەستی سەردانیکردنی تاران.
لەو کۆبوونەوەدا هەر دوو لا تاوتوێی دوایین دۆخی پەیوەندییەکانیان لە بوارە جیاجیاکانی سیاسی، ئابوری، بازرگانی، ڕۆشنبیری و کۆنسووڵی کرد.
ئێران لە پاش ڕێکەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ سعوودیە، بە ئاراستەی باشترکردنی پەیوەندییەکانی لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە هەنگاو دەنێت.