سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ڕاوێژکاری ئەڵمانیا کۆبوونەوە
(0) /
سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە سەردانی ئەڵمانیای کردووە لە گەڵ ڕاوێژکاری ئەو وڵاتە کۆبووە.
نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ دووشەممە 26 ی حوزەیران پەیامێکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە " خۆشحاڵم بەوەی لە بەرلین چاوم بە ئولاف شوڵتز ڕاوێژکاری ئەڵمانیا کەوت و بیر و ڕامان لە سەر پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لە گەڵ ئەڵمانیا تاوتوێ کرد ".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها سوپاسی ئەڵمانیای کردووە بۆ پاڵپشتیکردنی هەرێم لە کاتە سەختەکانی چەند ساڵی ڕابردوو.
تێبينيێك بنێرە: